ترەمپ: پەیوەندی بە نەتانیاهووەوە دەکەم وەڵامی هێرشەکەی ئێران نەداتەوە

عەدنان ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

سەرۆکی ئەمریکا بە میدیای ئیسرائیلی ڕاگەیاند، بە نەتانیاهوو دەڵێت، وەڵامی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران نەداتەوە و داواش لە تاران دەکات، بگەڕێتەوە بۆ سەر مێزی دانوستان.

هەوڵی ترەمپ بۆ کۆنترۆڵکردنی نەتانیاهوو

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی ڕاگەیاند، پەیوەندی بە بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەکات و پێی دەڵێت، وەڵامی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران نەداتەوە.

ئەمریکا داوای گەڕانەوە بۆ مێزی دانوستانەکان دەکات

ترەمپ پێشتر لە فۆکس نیوزەوە پەیامی بۆ تاران نارد و گوتی، مووشەکەکانتان گرتە ئیسرائیل، ئیتر بەسە، بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و ڕێککەوتن بکەن.

سوپای ئەمریکا لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە

سەرۆکی ئەمریکا ڕەخنەی لە ئێران گرت و گوتی، هێرشەکان لەکاتێکدا بوون، کە نزیکبوو وادەی ڕێککەوتن لەگەڵ تاران ڕابگەیێنێت و ئاماژەی بەوەش کرد، سوپای ئەمریکا لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە.

باسی لەوەش کرد، هێرشەکانی ئێران لە کاتێکدایە، پێی وایە لەگەڵ تاران زۆر نزیکن لە ڕێککەوتن و لەم هەفتەیەدا ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران ڕادەگەیێنێت.

عەدنان ئەحمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا