سوپای پاسداران: ئیسرائیل بە مووشەکی بالیستیک هێرشی کردووەتە سەر چەند ئامانجێک

سامیا حەسەن 2 کاتژمێر پێش ئێستا
یەکەیەکی سەربازیی سوپای پاسدران
یەکەیەکی سەربازیی سوپای پاسدران

سوپای پاسدارانی ئێران بە فەرمی بەکارهێنانی مووشەکی بالیستیکی لەلایەن ئیسرائیلەوە لە هێرشەکانی سەر وڵاتەکەی پشتڕاستکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە چەند ئامانجێکی دیاریکراو پێکراون.

بەکارهێنانی مووشەکی بالیستیک لە هێرشەکاندا

لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکراوەتەوە، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە ئیسرائیل لە هێرشەکانیدا مووشەکی بالیستیکی بەکارهێناوە. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو مووشەکانە ئاراستەی چەند ئامانجێک لە ناو خاکی ئێران کراون و پێکانەکان لە چەند شوێنێکی جیاواز تۆمارکراون.

کردنە ئامانجی کارگەیەکی پیترۆکیمیاوی لە خوزستان

هاوکات لەگەڵ ڕاگەیەندراوەکەی ئێران، سوپای ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە کە ژمارەیەک پێگەی سەربازییان لە ناو خاکی ئێران کردووەتە ئامانج. یەکێک لەو شوێنانەی کە لە هێرشە ئاسمانییەکاندا زیانی بەرکەوتووە، کارگەیەکی پیترۆکیمیاوییە بە ناوی "کارون ماهشەهر" لە پارێزگای خوزستان، کە بەهۆی قەبارەی بۆردوومانەکەوە زیانی زۆر و بەرچاوی پێگەیشتووە.

سامیا حەسەن

2 کاتژمێر پێش ئێستا