د. تـارا کەنعان: کۆکەی منداڵ هەمیشە نیشانەی بوونی نەخۆشی نییە!
سەروەر سالار 4 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆکەی منداڵ هەمیشە نیشانەی بوونی نەخۆشی نییە، هەندێکجار کۆکە پەرچەکردارێکی سروشتیی جەستەیە بۆ پاککردنەوەی کۆئەندامی هەناسە لە بەڵغەم یان کەمکردنەوەی هەستەوەری، بەڵام هەندێکجار بوونی کۆکە نیشانەیە بۆ بوونی گرفتێکی تەندروستیی دیکە کە پێویستی بە ئەنجامدانی پشکنینە.
نیشانەکانی کۆکەی ئاسایی چین؟
- کۆکەکە دوای تووشبوون بە هەڵامەت یان سەرما سەرهەڵدەدات و لە یەک بۆ سێ هەفتە بەردەوام دەبێت
- کۆکەکە سووک و پچڕپچڕە و هێواش هێواش کەم دەکات
- لەماوەی بوونی کۆکەکەدا منداڵەکە چالاکە، بە ئاسایی نان دەخوات و یاری دەکات
لە ئەم حاڵەتەدا چارەسەری کۆکەکە بریتییە لە پشوودان، خواردنەوەی شلەمەنی گەرم و بەهارهێنانی دەرمان بە پێی بڕیاڕی پزیشکی پسپۆڕ
ئەو کۆکەیەی کە پێویستی بە سەردانی دەستبەجێی پزیشکی پسپۆڕ هەیە هەیە:
- کۆکەکە زیاتر لە سێ هەفتە بەردەوام بێت و هیچ باشتر نەبێت
- کۆکەکە خیزەی سنگ یان هەناسەتووندی لەگەڵدا بێت
- کۆکەکە شەوان یان دوای یاری کردن زیاتر بێت
- لەماوەی بوونی کۆکەکەدا منداڵەکە نان نەخوات، بێهێز بێت یان کێشی دابەزێت
- کۆکەکە خوێن یان بەڵغەمی زەردی تۆخ و سەوزی لەگەڵدا بێت
د. تـارا کەنعان
دکتۆرا لە نەخۆشیەکانی منداڵان، گەشــە و بـــاڵا
سەروەر سالار
4 کاتژمێر پێش ئێستا