هەولێر 39 و سلێمانی 36 پلە؛ نوێترین پێشبینی کەشوهەوا بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ دوو ڕۆژی داهاتوو بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە ئاسمانی ساماڵ و گۆڕانکاری لە خێرایی با و پلەکانی گەرمادا دەکات.
کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ دووشەممە 08-06-2026
ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی ساماڵ دەبێت. خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 20 کم/ک دەبێت و ئاراستەکەشی لە باشووری خۆرهەڵاتەوە بۆ باکووری ڕۆژئاوا دەگۆڕێت. مەودای بینین لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتردایە و پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرزتر دەبنەوە.
کەشی پێشبینیکراوی سبەی سێشەممە 09-06-2026
بۆ سبەی ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان پەڵە هەوری جیاجیا دەردەکەون. ئاراستەی با بەرەو باکووری ڕۆژئاوا دەبێت و خێراییەکەشی لە زۆربەی ناوچەکان 10 بۆ 20 کم/ک دەبێت، تەنیا لە سنووری پارێزگای کەرکووک خێرایی با کەمێک چالاکتر دەبێت و دەگاتە سەرووی 20 کم/ک. پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک زیاتر بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ دووشەممە
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، بەرزترین پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبن:
هەولێر: 38 پلە
پیرمام: 32 پلە
سلێمانی: 35 پلە
چەمچەماڵ: 38 پلە
دهۆک: 37 پلە
زاخۆ: 38 پلە
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی سێشەممە
پلەکانی گەرما بۆ سبەی بەم شێوەیە تۆمار دەکرێن:
هەولێر: 39 پلە
پیرمام: 33 پلە
سلێمانی: 36 پلە
چەمچەماڵ: 39 پلە
دهۆک: 38 پلە
زاخۆ: 38 پلە
4 کاتژمێر پێش ئێستا