خواردنەوەی کحول بە ڕێژەی %50 مەترسیی تووشبوون بەم نەخۆشییانە زیاددەکات
گران جاف 3 کاتژمێر پێش ئێستا
لەمێژە زانراوە کە خواردنەوەی کحول زیانی تەندروستیی زۆری هەیە، ئەگەر پێشتر بە بڕێکی کەم پەسەند کرابێت، لە ئێستادا زانست بە تەواوی دژی کحولە و دەڵێت بە هیچ بڕێک تەندروست نییە.
زیانەکانی خواردنەوەی کحول زۆرن، بۆ نموونە کحول مەترسیی تووشبوون بەم نەخۆشییانە بە ڕێژەی %15- %50 زیاددەکات:
- شێرپەنجەی دەم و لێو
- شێرپەنجەی بەشی سەرەوەی بۆریی هەوا(ئەو شوێنەی دەنگەژێیەکانی تێدایە)
- بەمۆمبوونی جگەر و نەخۆشییە درێژخایەنەکانی جگەر
- هەوکردنی پەنکریاس
- شێرپەنجەی کۆڵۆن و کۆم
هەروەها ئەوەش دەرکەوتووە کە خواردنەوەی کحول بە ڕێژەی %105 ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی قوڕگ زیاددەکات.
پەیوەندیی نێوان کحول و شێرپەنجەی قوڕگ ئەوەندە زۆرە کە تەنانەت کەمترین بڕیش لە کحول مەترسیی تووشبوون بەم نەخۆشییە زیاددەکات.
کحول بە ڕێژەی %0-%15 مەترسیی تووشبوون بەم نەخۆشییانەش زیاددەکات
- شێرپەنجەی سوورێنچک
- شێرپەنجەی مەمک
- نەخۆشیی ئاڵزەهامەر و نەخۆشییەکانی دیکەی بیرچوونەوە
- ناڕێکیی لێدانی دڵ
- شەکرەی جۆری دوو
- شێرپەنجەی جگەر
- شێرپەنجەی پەنکریاس
- هەوکردنی بەشی خوارەوەی کۆئەندامی هەناسە
- شێرپەنجەی پڕۆستات
بەڵام تاوەکو ئێستا بەڵگەیەکی ئەوتۆ نییە بیسەلمێنێت کە کحول مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە، جەڵتەی مێشک، سیل و کەمڕۆیشتنی خوێن بۆ دڵ زیادبکات.
گران جاف
3 کاتژمێر پێش ئێستا