ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا: ڕۆژئاوا سینەما بۆ دژایەتیکردنی ڕووسیا بەکاردەهێنێت

حەسەن فەلاح 6 کاتژمێر پێش ئێستا

ئالێکسی شێڤێرتسۆڤ، جێگری ئەمینداری ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا، جەخت لەوە دەکاتەوە، کە وڵاتانی ڕۆژئاوا، سینەما بەکاردەهێنن بۆ دژایەتیکردنی ڕووسیا و زمانەکەی.

"دژایەتی دەکرێین"

لە میانی بەشداریکردنی لە فۆڕومی نێودەوڵەتی سان پیتەرسبۆرگ بۆ ئابووری، ئالێکسی شێڤێرتسۆڤ، ئاماژەی بەوە دا، "لەم ڕۆژەدا چیتر نهێنی نییە کە دەبینین مێژووی وڵاتەکەمان و هاوپەیمانەکانمان لە چوارچێوەی سینەمای ڕۆژئاوا بەکاردەهێنرێت و دژایەتی دەکرێت."

شێڤێرتسۆڤ دەڵێت، "سینەمای ڕۆژئاوا فیتنە و دووبەرەکی دروستدەکات و ئامانجی ڕەتکردنەوەی ڕووسیا و زمانی ڕووسییە."

حەسەن فەلاح

6 کاتژمێر پێش ئێستا