یاریی ئەلیکترۆنی کیسەڵە نینجاکان ئاشکرا کرا
بەشێک لە هەوادارانی یارییە ئەلیکترۆنییە کلاسیکییەکان، پاش تێپەڕینی سەردەمی Nes و Segaی کۆن، بۆ یەکەمجارە لە چاوەڕوانییەکی گەورەدان بۆ بڵاوبوونەوەی بەشێکی نوێی یاریی ئەلیکترۆنی کەسەڵە نینجاکان.

پاراماونت سەرپەرشتی دەکات
بەگوێرەی زانیارییەکان، کۆمپانیای پاراماونت، ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی بەرهەمهێنانی ئەم یارییە ئەلیکترۆنییە دەکات، بەو هۆکارەی، مافی خاوەندارێتی و بەکارهێنانی چیرۆکی کیسەڵە نینجاکان دەگەڕێتەوە بۆ پاراماونت؛ پلاتینیەم گەیمس کاری پەرەپێدانی ئەنجامدەدات و لەلایەن Paramount Gamesـەوە بڵاودەکرێتەوە.

چیرۆکی تۆڵەکردنەوەیە
ئەوەش ئاشکرا کراوە، یارییەکە بە ناونیشانی Teenage Mutant Ninja Turtles: The Last Ronin بڵاودەکرێتەوە و وەکو یارییەکی زەبەلاحی AAA کاری لەسەر دەکرێت؛ لە ئاستی ناوەڕۆکدا، ڕووداوەکانی لە کۆمیکی ڕەسەنی کیسەڵە نینجاکان وەرگیراوە و چیرۆکی تۆڵەکردنەوەی کۆتا کیسەڵیان دەگێڕێتەوە.
4 کاتژمێر پێش ئێستا