ڕۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە؛ دۆسیەی نەوت و داهاتی ناوخۆ تاووتوێ دەکرێن
بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی چەند دۆسیەیەکی هەستیار کە پەیوەستن بە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداد، بەتایبەت لە بوارەکانی نەوت و گومرگ و داهاتی ناوخۆدا.
کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی دارایی و سیاسیی گرنگ.
دۆسیەی نەوت و پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغداد
یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە تەرخان دەکرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆسیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ. لەم چوارچێوەیەدا، دوایین پەرەسەندنەکانی پرسی نەوت و ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی، لەنێوان هەردوو حکومەتی هەولێر و بەغداد تاوتوێ دەکرێن.
داهاتی ناوخۆ و سیستمی ئەسیکۆدا
جگە لە پرسی نەوت، ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ لەسەر بابەتی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکات. هەروەها جێبەجێکردنی سیستمی "ئەسیکۆدا" کە تایبەتە بە دیجیتاڵکردنی ڕێکارە گومرگییەکان و یەکخستنیان، تەوەرێکی دیکەی کارنامەی کۆبوونەوەکە دەبێت.
3 کاتژمێر پێش ئێستا