هونەرمەندێکی کورد بەشداری لە ئۆڵۆمپیادی جیهانی بۆ هونەر دەکات
حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەحمەد نەبەز، هونەرمەندی ناسراوی کورد، بانگهێشت کراوە بۆ بەشداریکردن لە پێشانگەی ئارتیاد ناسراو بە ئۆڵۆمپیادی جیهانی بۆ هونەر لە وڵاتی ئیسپانیا.
لە ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت
بڕیارە تشرینی دووەمی ئەمساڵ، ئۆڵۆمپیادی جیهانی بۆ هونەر لە وڵاتی ئیسپانیا بەڕێوەبچێت، تیایدا ئەحمەد نەبەز، هونەرمەندی ناسراوی کورد بەشداری دەکات.
ئەحمەد، لەڕێگەی سێ نمایشی تایبەتی خۆیەوە، سەرنجی دەستەی سەرپەرشتیارانی ئۆڵۆمپیادەکەی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە و هۆکاری سەرەکی بوون بۆ بانگهێشتکردنی بۆ ئۆڵۆمپیادەکە.

ئامانجی لە بەشداریکردن چیە؟
ئامانجی سەرەکی ئەحمەد، نمایشکردن و پێشکەشکردنی هونەری هاوچەرخی کوردییە لەسەر سەکۆ جیهانییەکان، بە دیاریکراوییش، لەسەر سەکۆیەک کە بە ئۆڵۆمپیادی هونەر ناسراوە و هاوتەریبە لەگەڵ ئۆڵۆمپیادی وەرزشە جیهانییەکان.

حەسەن فەلاح
3 کاتژمێر پێش ئێستا