نوێترین پێشانگەی هونەری ئازاد مەخمووری کرایەوە
حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا
لە نوێترین کار و چالاکییە هونەرییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری هەولێر، پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی شێوەکاری ناسراوی کورد ئازاد مەخمووری کرایەوە.
لە هەولێر دەکرێتەوە
پێشانگە هونەرییەکەی ئازاد مەخمووری، بە ناونیشانی "تابلۆکان دەدوێن"، ڕێکەوتی نۆی حوزەیران، کاتژمێر 10ی پێش نیوەڕۆ، لە گەلەری میدیای شاری هەولێر، کرایەوە.
بڕیارە لەم پێشانگە تایبەتەدا، کە بەشی شێوەکاریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری هەولێر سەرپەرشتی دەکات، چەندین تابلۆی جیاوازی ئازاد مەخمووری نمایش بکرێن.
چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت
ئەوەش ئاشکرا کراوە، پاش یەکەم ڕۆژی کردنەوەی پێشانگەکە، ڕۆژانی 10، 11، 14 و 15ی حوزەیران، لە دوو کاتی جیاوازدا و نۆی بەیانی بۆ یەکی نیوەڕۆ و پێنج بۆ حەوتی ئێوارە پێشانگەکە بەردەوام دەبێت.

حەسەن فەلاح
3 کاتژمێر پێش ئێستا