بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی فەرەنسا: هەوڵدەدەین عێراق لە گرژییەکان بەدوور بێت و سەقامگیرییەکەی پارێزراو بێت

کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کاتی پێشوازیی لە یان برێم، کونسوڵی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کاتی پێشوازیی لە یان برێم، کونسوڵی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە یان برێم، کونسوڵی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد و دۆخی ناوخۆیی و ناوچەیی تاوتوێ کرد.

گفتوگۆ لەسەر پێشهاتەکان

لەو دیدارەدا کە تەرخانکرابوو بۆ تاوتوێکردنی گۆڕانکارییە ناوخۆیی و ناوچەییەکان، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی لێکتێگەیشتن و دیالۆگی نێوان لایەنە سیاسییەکان کردەوە بۆ ئەوەی دۆخەکە بە ئاراستەی سەقامگیری زیاتردا بڕوات.

پاراستنی سەقامگیریی عێراق

سەرۆکی یەکێتی دیدگای حزبەکەی لەبارەی پێشهاتەکان خستەڕوو و ڕایگەیاند: "هەموو هەوڵێکی یەکێتی بۆ دوورخستنەوەی وڵاتە لە گرژی و ململانێکان". بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لەوەشکردەوە کە ئامانجی سەرەکییان ئەوەیە سەقامگیریی عێراق بە پارێزراوی بمێنێتەوە و لە هەر هەڕەشەیەک بەدوور بێت.

کەناڵ8

2 کاتژمێر پێش ئێستا