کەناڵ8 سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ڕۆژنامەنووس "هەڵکەوت عەزیز" و هاوپیشەکانی لە تۆڕی میدیایی ڕووداو دەکات

کیژان مەحمود 3 کاتژمێر پێش ئێستا
ڕۆژنامەوان هەڵکەوت عەزیز لە بەغداد کۆچی دوایی کرد
ڕۆژنامەوان هەڵکەوت عەزیز لە بەغداد کۆچی دوایی کرد

دامەزراوەی میدیایی کەناڵ8 بەهۆی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس (هەڵکەوت عەزیز) لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا، پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاوکردەوە.

پرسە و هاوخەمی

دامەزراوەی میدیایی کەناڵ8 بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیزی ڕاگەیاند. لە پەیامەکەدا هاتووە: "هەواڵی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس (هەڵکەوت عەزیز) لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا خەمبار و دڵگرانی کردین".

سەرەخۆشی لە کەسوکار و هاوپیشەکانی

کەناڵ8 پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری کۆچکردوو و هەروەها هاوپیشەکانی لە تۆڕی میدیایی ڕووداو دەکات. لە کۆتایی پەیامەکەشدا، دامەزراوەکە لە یەزدانی مەزن داواکارە سەبووری و ئارامی بە دڵی هەمووان ببەخشێت و ڕۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

دەقی پەیامی پرسە و سەرەخۆشیی کەناڵ8 بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز

هەواڵی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس (هەڵکەوت عەزیز) لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا خەمبار و دڵگرانی کردین، لە یەزدانی مەزن داواکارین سەبووریی دڵی هەمووان بدات.

دامەزراوەی میدیایی کەناڵ8 پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکاری ڕۆژنامەنووس (هەڵکەوت عەزیز) و هاوپیشەکانمان لە تۆڕی میدیایی ڕووداو دەکات.

دامەزراوەی میدیایی کەناڵ8

کیژان مەحمود

3 کاتژمێر پێش ئێستا