بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز: هاوبەشی خەمی بنەماڵە و هاوکارانیین لە تۆڕی میدیایی ڕووداو

کیژان مەحمود 3 کاتژمێر پێش ئێستا
بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز سەرەخۆشیی لە بنەماڵەکەی و توڕی میدیایی ڕووداو کرد
بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز سەرەخۆشیی لە بنەماڵەکەی و توڕی میدیایی ڕووداو کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیزەوە، پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادە و هاوپیشەکانی دەکات.

هاوخەمی بۆ خێزان و هاوکارانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێکدا کە ئاراستەی بنەماڵە و هاوڕێ و هاوکارانی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیزی کردووە، بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئەو ڕۆژنامەنووسەی ڕاگەیاند. سەرۆکی یەکێتی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەکەی و هاوپیشەکانی لە "تۆڕی میدیایی ڕووداو" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.

دوعا بۆ کۆچکردوو

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی لە خوای گەورە داواکارە گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

کیژان مەحمود

3 کاتژمێر پێش ئێستا