کایەی ئاسمانی عێراقی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کرایەوە

کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا
فڕۆکەیەکی هێڵی فڕۆکەوانیی عێراقی
فڕۆکەیەکی هێڵی فڕۆکەوانیی عێراقی

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراق، کایەی ئاسمانیی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کردەوە، ئەوەش دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر لە داخستنی بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل. هاوکات فڕۆکەخانەکان و هێڵە ئاسمانییەکان دەستیان بە ڕێکخستنەوەی گەشتەکانیان بەپێی خشتەی پێشوو کردووەتەوە.

بڕیاری کردنەوەی ئاسمانی عێراق

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق کردنەوەی کایەی ئاسمانی عێراقی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کردەوە، لەپاش کەمتر لە 24 کاتژمێر لە داخستنی کایەی ئاسمانی عێراق بەهۆی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و وەڵامدانەوەی هێرشەکانی لەلایەن ئیسرائیلەوە.

دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی چوون و هاتن

باسی لە وردەکاریی بڕیارەکە کرد و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق بڕیاریانداوە بە کردنەوەی کایەی ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکان و دەستپێکردنەوەی گەشتی چوون و هاتن لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق.

بەردەوامیی هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی

سەبارەت بە ڕێکارەکانی پاراستنی ئاسایشی گەشتەکانیش، ئاماژە بەوەش کراوە کە چاودێری دۆخەکە بەردەوامە و لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت بۆ گرەنتیی ئەوپەڕی ڕێکارەکانی سەلامەتی لە کایەی ئاسمانی عێراقدا، و لە هەر گۆڕانکارییەک گەشتیاران و کۆمپانیاکانی گەشتیاری ئاگادار دەکرێنەوە.

کاردانەوەی هێڵی فڕۆکەوانیی عێراقی

لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتە فەرمییەکانەوە، لەپاش ئەو بڕیارە هێڵی فڕۆکەوانی عێراق ڕایگەیاند، دەست دەکەنەوە بە گەشتەکانیان بەگوێرەی خشتەی دانراو.

دۆخی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی

تایبەت بە فڕۆکەخانەی سلێمانیش، هۆبەی پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی بڵاویکردەوە، بەپێی ئەو ئاگاداریینامەیەی لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقییەوە گەیشتووەتە فڕۆکەخانەکە، لە ئەمڕۆوە 8ی حوزەیران ئامانی عێراق بەڕووی جوڵەی فڕۆکەوانیدا بۆ گەشتە ئاسمانییەکان کرایەوە.

کیژان مەحمود

2 کاتژمێر پێش ئێستا