قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز: لەدەستدانی ئەم پەیامنێرە ئازا و دڵسۆزە هەموومانی تاسەبار کرد
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیزەوە، پەیامێکی سەرەخۆشیی پڕ لە سۆز و وەفاداری بڵاوکردەوە.
لەدەستدانی پەیامنێرێکی ئازا
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە پەیامەکەیدا هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز دەردەبڕێت. قوباد تاڵەبانی وێڕای ئاراستەکردنی پرسە بۆ بنەماڵە و هاوکارانی لە تۆڕی میدیایی ڕووداو، ئاماژە بە ئەزموونی کاری کۆچکردوو دەکات و دەڵێت: "کاک هەڵکەوت وەک پەیامنێرێکی ئازا و دڵسۆز هەوڵی دەدا ڕاستگۆیانە هەموو زانیارییەکانمان لە بەغداەوە بۆ بگوازێتەوە".
خەمباری بۆ مەرگی ڕۆژنامەنووسێک
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا هاتووە: "هەواڵی کۆچی دوایی کاک هەڵکەوت غەمبار و دڵگرانی کردین. هەربۆیە جێی خۆی لە دڵی هەموو لایەکدا کردبووەوە و ئێستا هەمووان بۆ مەرگی ئەم ئازیزە تاسەبارن".
دوعا بۆ کۆچکردوو
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە خودای گەورە داواکارە ڕۆحی کاک هەڵکەوت بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و سەبووری بە کەسوکار و هاوکارانی ببەخشێت.
2 کاتژمێر پێش ئێستا