ترەمپ: ئیسرائیل و ئێران دەستبەجێ جەنگ ڕابگرن

شێوە عومەر 2 کاتژمێر پێش ئێستا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئیسرائیل و ئێران دەبێت جەنگ بووەستێنن، ئەمەش لەکاتێکدایە کە هەردوو وڵات بۆ یەکەمجار لە دوای ئاگربەستەکەی دوو مانگ لەمەوبەر، هێرشیان کردەوە سەر یەکدی.

ڕاگرتنی جەنگ و کوشتار

ئەمڕۆ ترەمپ لە پۆستێکی نوێیدا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیاڵ نووسیویەتی: "ئیسرائیل و ئێران دەبێت دەستبەجێ جەنگ و کوشتار ڕابگرن."

ئێران و ئیسرائیل بە زنجیرەیەک هێرش وەڵامی یەکتریان دایەوە

پۆستە نوێیەکەی ترەمپ لەکاتێکدایە کە ئێران لە ژمارەیەک هێرشی نوێدا ئیسرائیلی کردە ئامانج و ئیسرائیلیش وەڵامی هێرشەکانی دایەوە، هەرچەندە سەرۆکی ئەمریکا، داوای لە بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کردبوو، وەڵامی هێرشەکانی ئێران نەداتەوە و داوای لە تارانیش کرد بگەڕێتەوە بۆ سەر مێزی دانوستان.

شێوە عومەر

2 کاتژمێر پێش ئێستا