سەرۆکی چین: ئامادەم پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کۆریای باکوور بچێتە ئاستێکی نوێ

شێوە عومەر 2 کاتژمێر پێش ئێستا
سەردانی شی جینپینگ، سەرۆکی چین، سەرۆکی چین بۆ کۆریای باکوور و کۆبوونەوەی لەگەڵ کیم جۆن ئون
سەردانی شی جینپینگ، سەرۆکی چین، سەرۆکی چین بۆ کۆریای باکوور و کۆبوونەوەی لەگەڵ کیم جۆن ئون

شی جینپینگ، سەرۆکی چین، لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، ئامادەیی کارکردنی پێکەوەیی پیشاندا بە مەبەستی گەیاندنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات بە "ئاستێکی نوێ".

گەشەپێدانی پەیوەندییە ستراتیجییەکان

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی شینخوای چین، جینپینگ ڕایگەیاندووە:"ئامادەم بە کارکردن لەگەڵ هاوڕێم، کیم بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە ستراتیژییە نزیکەکانمان".

هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئاستێکی نوێی پەیوەندییەکان

گوتیشی:"هیوادارم پێکەوە کاربکەین بۆ گەشەپێدانی بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان چین و کۆریای باکوور بە ئاڕاستەی گەیشتن بە ئاستێکی نوێی پەیوەندییەکان".

سەردان بۆ کۆریای باکوور

لێدوانەکانی سەرۆکی چین لەکاتێکدان لە یەکەم سەردانیدا لە ئەمساڵدا بۆ دەرەوەی وڵات، ئەمڕۆ سەردانی کۆریای باکووری کرد و لەگەڵ کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

ئەم دیدارە لە دوای ئەو لوتکە دیپلۆماسییانە دێت کە مانگی ڕابردوو لە پەکین لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤیلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا بەڕێوەچوون.

شێوە عومەر

2 کاتژمێر پێش ئێستا