بەرپرسێکی ئیسرائیل: هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران ڕاگرت
بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی هێرشەکانی بۆ سەر ئێران ڕادەگرێت بەڵام ئەگەر هێرشەکانی حیزبوڵای لوبنان بەردەوام بێت بۆ سەر ئیسرائیل، ئەوا وەڵامیان دەبێت.
لەسەر داوای ترەمپ هێرشەکان ڕاگیراوە
بەرپرسەکە بە کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە، لەسەر داوای دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر ئێران ڕاگرت.
مەترسی کردنە ئامانجی بەیرووتی پایتەختی لوبنان
لەکاتێکدا هێرشەکانی ئەمدواییەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە وەڵامی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیلە بۆ سەر باشووری لوبنان، بەڵام ئەو بەرپرسە ئاشکرایکرد، ئەگەر هێرشەکانی حیزبوڵا بەردەوام بن بۆ سەر ئیسرائیل، ئەوا زاحیەی بەیرووتی پایتەخت دەکەنە ئامانج.
ڕاگرتنی ئامادەکارییەکانی هێرشی نوێ بۆسەر ئێران
هاوکات ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری دوو بەرپرسی سەربازی ئیسرائیلەوە ئاماژەیان بەوەکردووە کە نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل فەرمانی بە سوپا کردووە ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران ڕابگرن.
2 کاتژمێر پێش ئێستا