ترەمپ: ئیسرائیل و ئێران کار بۆ بەدیهێنانی ئاگربەستێکی دەستبەجێ دەکەن
شێوە عومەر 3 کاتژمێر پێش ئێستا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، کە هەریەک لە ئیسرائیل و ئێرانیش کار بۆ بەدیهێنانی ئاگربەستێکی دەستبەجێ دەکەن.
بەردەوامی دانوستان و گفتوگۆکانی ئاشتی
ناوبراو لە پۆستێکی نوێیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تروس سۆشیاڵ" ڕایگەیاند، گفتوگۆکانی ئاشتی بەردەوامن، بەڵام لەوانەیە هەندێک "نەزانی" یان "گەمژەیی" ببنە لەمپەر لە بەردەم پێشکەوتنەکاندا.
تا ڕێککەوتن دۆخی گەرووی هورمز وەک خۆی بەردەوام دەبێت
ترەمپ داوای ئەوەی کرد کە کارەکانی دەبێت بەخێرایی بەرەو پێش بچن، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو سنووردارکردنانەی خراونەتە سەر گەرووی هوورمز، وەک خۆیان بەردەوام دەبن تاوەکو ئەو کاتەی هەردوولا دەگەنە ڕێککەوتنێکی کۆتایی و گشتگیر.
شێوە عومەر
3 کاتژمێر پێش ئێستا