ئەشواق جاف: گفتوگۆکان لە نێوان پارتی و یەکێتی بەردەوامە

کەناڵ8 08/06/2026
ئەشواق جاف، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئەشواق جاف، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان

ئەشواق جاف، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە کەناڵ8 راگەیاند، ئەو دەنگۆ و هەواڵانەی لەبارەی شکستهێنانی دەستپێشخەرییەکەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بۆ کۆبوونەوەکەی چەند رۆژی داهاتووی یەکێتی و پارتی بڵاوکراونەتەوە، دوورن لە راستییەوە و گفتوگۆکان لە نێوان هەردوولا بەردەوامە و تەنیا ئەوە ماوە وادەی کۆبوونەوەکە دیاریبکرێت.

لە چاوەڕوانی کۆتایی دەستپێشخەریەکەی یەکگرتوو

ئەو ئەندامەی کۆمیتەیی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، وادەی کۆتایی دەستپێشخەرییەکەی یەکگرتوو تاوەکو رۆژی 17ی ئەم مانگەیە و هەرکات وادەی دەستپێشخەرییەکە کۆتایی هات، بە فەرمی رادەگەیەندرێت.

کاریگەریی هەواڵی نەرێنی لەسەر گفتوگۆکان

گوتیشی، بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵانە کاریگەری نەرێنی لەسەر پرۆسەی گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەت دەبێت.

کەناڵ8

08/06/2026