کەناڵ8 بەهۆی کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیزەوە ڕووماڵی فێستیڤاڵی "شاڵ و شەپک" لە زاخۆ ڕادەگرێت

کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا
کەناڵ8 بینەرانی ئاگادار دەکاتەوە بەهۆی کۆچی دوایی ڕۆژنامەوان هەڵکەوت عەزیز لە ڕووماڵی فێستیڤاڵی شاڵ و شەپک لە زاخۆ دەکشێتەوە
کەناڵ8 بینەرانی ئاگادار دەکاتەوە بەهۆی کۆچی دوایی ڕۆژنامەوان هەڵکەوت عەزیز لە ڕووماڵی فێستیڤاڵی شاڵ و شەپک لە زاخۆ دەکشێتەوە

دامەزراوەی میدیایی کەناڵ8 ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی کۆچی لەناکاوی هاوپیشەکەمان، ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز، لە ڕووماڵکردنی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی "شاڵ و شەپک" لە زاخۆ دەکشێتەوە.

ڕێزگرتن لە کۆستەکە

فێستیڤاڵی کوردەواریی "شاڵ و شەپک" بڕیارە ڕۆژی 10ـی ئەم مانگە لە زاخۆ بەڕێوەبچێت. کەناڵ8 کە پێشتر تیمەکانی بۆ ڕووماڵکردنی ئەم فێستیڤاڵە ئامادە کردبوو، بەڵام بەهۆی ئەو کۆستە دڵتەزێنەی بەر ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز کەوتووە، بڕیاریدا ڕووماڵی فێستیڤاڵەکە نەکات.

بڕیارێکی پیشەیی و مرۆیی

لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە: "بینەرانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە، بەهۆی کۆچی لەناکاوی هاوپیشەمان ڕۆژنامەوان (هەڵکەوت عەزیز) و نەگونجاویی کاتەکە لەگەڵ ئەو کۆستەدا، لە ڕووماڵی چالاکییەکانی ئەو فێستیڤاڵە دەکشێینەوە". ئەم هەنگاوەی کەناڵ8 وەک ڕێزگرتنێک لە گیانی هاوپیشەکەیان و هاوخەمی بۆ بنەماڵەکەی دێت

کەناڵ8

2 کاتژمێر پێش ئێستا