سێنتکۆم: وەک تۆڵەی خستنەخوارەوەی ئەپاچییەکە چەند ناوچەیەکی ئێرانمان بۆردومان کرد
سوپای ئەمریکا بە فەرمانی ڕاستەوخۆی دۆناڵد ترەمپ چەند ناوچەیەکی ستراتیژیی لە باشووری ئێران بۆردوومان کرد، ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ تێکشکاندنی هێلیکۆپتەرێکی جۆری ئەپاچی لە گەرووی هوورمز.
هۆکاری هێرشەکەی ئەمریکا
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئێران هێلیکۆپتەرێکی جۆری ئەپاچیی وڵاتەکەی لە گەرووی هوورمز خستووەتە خوارەوە و هەڕەشەی وەڵامدانەوەی کرد، فەرماندەی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند کە بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆک هێرشیان کردووەتە سەر ئێران. سێنتکۆم ئەم هەنگاوەی وەک وەڵامێک بۆ "دەستدرێژییە بێ پاساوەکەی تاران" لە قەڵەم دا.
ئەو ناوچانەی کراونەتە ئامانج
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە کە بۆردوومانەکەی سوپای ئەمریکا چەند ناوچەیەکی جیاوازی لە باشووری ئەو وڵاتە گرتووەتەوە. ئەو شوێنانەی هێرشیان کراوەتە سەر بریتین لە بەندەری سیریک، دوورگەی قیشم، میناب، بەندەری جاسک و بەندەری عەباس.
ئاماری تەقینەوەکان و دۆخی ناوچەکە
بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئێران، لە ناوچەکانی سیریک و دوورگەی قیشم و میناب دەنگی 6 تەقینەوە بیستراوە. هاوکات لە بەندەری جاسک دەنگی 4 تەقینەوەی دیکە تۆمارکراوە. ئاماژە بەوەش کراوە کە دوای تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک بەسەر هێرشەکاندا، دۆخی ئەو ناوچانە ئاسایی بووەتەوە.
3 کاتژمێر پێش ئێستا