هەیبەت حەلبوسی و سوودانی کۆبوونەوە؛ "پێویستە کابینەی وزاریی حکومەت بە زوویی تەواو بکرێت"

کیژان مەحمود 3 کاتژمێر پێش ئێستا
هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکی هاوپەیمانی گەشەپێدان
هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکی هاوپەیمانی گەشەپێدان

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و سەرۆکی هاوپەیمانی گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا پرسی پاڵپشتیکردنی بەرنامەی حکومەت و خێراکردنی تێپەڕاندنی ئەو یاسایانەیان تاوتوێ کرد کە پەیوەستن بە ژیانی هاوڵاتیانەوە.

تاوتوێکردنی بارودۆخی گشتیی وڵات

نووسینگەی هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، حەلبوسی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکی هاوپەیمانی گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوە و شاندی یاوەری کۆبووەتەوە. لە دیدارەکەدا باس لە کۆی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی وڵات و پەیوەندی نێوان لایەنەکان کراوە.

تەواوکردنی کابینەی وزاری و پاڵپشتی حکومەت

لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاڵپشتیکردنی حکومەت کردەوە بۆ ئەوەی بتوانێت بەرنامە داڕێژراوەکەی جێبەجێ بکات. حەلبوسی و سوودانی هاوڕابوون لەسەر پێویستیی تەواوکردنی پێکهێنانی کابینەی وزاریی حکومەت، بە جۆرێک کە هەموو وەزارەتەکان کاراکان بکرێن بۆ خزمەتکردنی گشتی.

ڕۆڵی چاودێری و یاسادانان

هەردوولا ڕژدبوونی خۆیان نیشاندا لەسەر پتەوکردنی ڕۆڵی چاودێری و یاسادانانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. باس لەوەش کرا کە پێویستە کاربکرێت بۆ خێراکردنی تێپەڕاندنی ئەو یاسایانەی ڕەهەندی خزمەتگوزارییان هەیە و ڕاستەوخۆ پەیوەستن بە ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان و دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانیان.

کیژان مەحمود

3 کاتژمێر پێش ئێستا