وەزارەتی کارەبا: خزمەتگوزاریی پارەدانی کارەبا بۆ ماوەی چوار ڕۆژ دەوەستێت

کەناڵ8 3 کاتژمێر پێش ئێستا
سەکۆی "ئی-پسووڵە"
سەکۆی "ئی-پسووڵە"

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی پڕۆسەی پەرەپێدانی سیستەمەکانیانەوە، خزمەتگوزاریی پارەدانی کارەبا لە سەرجەم سەکۆ و بنکەکاندا بۆ ماوەیەکی کاتی ڕادەوەستێت.

وادەی وەستان و دەستپێکردنەوە

بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی وەزارەتی کارەبا، خزمەتگوزاریی پارەدان لە ڕێگەی "سەکۆی ئی-پسوولە" و سەرجەم بنکەکانی فرۆشیاریی وزە، لەم وادانەی خوارەوە ڕادەوەستێت:

دەستپێک: ڕۆژی پێنجشەممە، 11-6-2026، کاتژمێر 2:00ـی پاش نیوەڕۆ.

کۆتاییهاتن: تاوەکو ڕۆژی دووشەممە، 15-6-2026.

تێبینییەکی گرنگ بۆ هاووڵاتییان

وەزارەتی کارەبا ڕوونی کردووەتەوە، هەر پارەدانێک پێش کاتژمێر 2:00ـی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە (11ـی 6) ئەنجامدرابێت، یان دوای ڕۆژی دووشەممە (15ـی 6) ئەنجامبدرێت، بە سەرکەوتوویی تۆمار دەکرێت.

هۆکاری وەستانەکە

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم ڕاوەستانە کاتییە و تەنها بەمەبەستی پەرەپێدانی سیستەمەکانی وەزارەتە، ئەمەش بۆ ئەوەی "ئەزموونی بەکارهێنەران" لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستان، تەنانەت ناوچە دوورەدەستەکانیش باشتر بکرێت.

کەناڵ8

3 کاتژمێر پێش ئێستا