جۆزێ مۆرینیۆ دەگەڕێتەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید
یانەی بەنفیکای پۆرتوگالی بە فەرمی ڕایگەیاند، کە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی خواستی خۆی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەر دەربڕیوە و ناوبراویش بەو کارە ڕازی بووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی یانە پۆرتوگالییەکە، ڕیاڵ مەدرید بڕی 15 ملیۆن یۆرۆی وەک بەهای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی مۆرینیۆ داوە، ئەوەش دوای ئەوە هات فلۆرێنتینۆ پێرێز بە سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی یانەی شاهانەدا، مۆرینیۆی وەک ڕاهێنەری نوێی یانەکە تاوەکو حوزەیرانی 2029 دیاریکرد، پێرێز لەم هەڵبژاردنەدا متمانەی ئەوەی پێبەخشرا تاوەکو ساڵی 2030 لە پۆستەکەی وەک سەرۆکی یانەی شاهانە بەردەوام بێت.
مۆرینیۆ پێشتر لە نێوان ساڵانی 2010 بۆ 2013 ڕاهێنەرایەتی یانە مەدریدییەکەی کردووە و لەو ماوەیەدا نازناوی خولی ئیسپانیای (2011-2012)، جامی شای ئیسپانیا (2010-2011) و جامی سوپەری ئیسپانی (2012)ی بۆ ڕیاڵ مەدرید بەدەستهێناوە.
لەلایەکی دیکەوە، یانەی بەنفیکا ئامادەکاری دەکات بۆ ناساندنی مارکۆ سێلڤای ڕاهێنەری پێشووی یانەی فولهامی ئینگلیزی، وەک ڕاهێنەری نوێی یانەکە کە جێگەی مۆرینیۆ دەگرێتەوە.
10/06/2026