چەند پارچەیەکی شوێنەواریی دێرین لە پاشماوەی کورد قەبرستان دۆزرانەوە

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لە بڵاوکراوەیەکی نوێ و فەرمیدا، کە لە پەڕەی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپووری هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، دۆزینەوەی چەند پارچەیەکی شوێنەواریی دێرین لە پاشماوەی شوێنەواری کورد قەبرستان ڕاگەیێنرا.

نهێنی ژیاری شارستانییەتی ناوچەکە ئاشکرا بووە

لە سایەی پڕۆژەی هەڵکۆڵین و پشکنینەکانی سەر بە زانکۆی UCF لە هەرێمی کوردستان، تێڕوانینی نوێی توێژەران لەبارەی چۆنییەتی ژیان، بەڕێوەبەردن و لەناوچوونی شارە دێرینەکان هاتووەتە ئاراوە.

ئەمریکییەکان کاری لەسەر دەکەن

لە چوارچێوەی کنە و پشکنین و هەڵکۆڵینەکان لە ناوچەی شوێنەواریی کورد قەبرستان لە سنووری هەولێر، دەستەی شوێنەوارناسیی زانکۆی UCF بە سەرپەرشتیی دەستەی نیشتمانیی زانستی ئەمریکا و بە ڕابەرایەتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر تیفانی ئێرلەی-سپادۆنی، توانراوە بەڵگەی دەگمەن لەبارەی شێوازی ژیاری شارستانی بەنزیکەی چوار هەزار ساڵ لەمەوبەری ناوچەکە ئاشکرا بکرێت.

فۆتۆ: UCF

پێگەکە خاوەنی بەهایەکی سیاسی بووە

لە چوارچێوەی هەڵکۆڵین و دۆزینەوەکاندا دەرکەوتووە، شاری "قەبرا"ی باکووری میزۆپۆتامیا، شارستانییەتێکی بەرەوپێشچوو بووە، قەڵابەند بووە و خاوەنی بەهایەکی گەورەی سیاسی بووە.

چی دۆزراونەتەوە؟

هاوتای دۆزینەوەی بەها شارستانییەکەی، یەکەم کۆمەڵە تابلێتی بزمارییان دۆزیوەتەوە، کە بەڵگەی وێرانکاریی گەورە و گۆڕی بەکۆمەڵ و قەڵای شار دەخەنە ڕوو، هاوتای ئاشکرا بوونی 20 تابلێتی بزماری و زیاتر لە 100 مۆری کارگێڕی.

فۆتۆ: UCF
حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا