ڕێوڕەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبێکی نوێی سەلام ساڵح بەرزنجی بەڕێوەدەچێت

حەسەن فەلاح 5 کاتژمێر پێش ئێستا

بڕیارە لە شاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ڕۆشنبیرانی شار، نوێترین بەرهەمی نووسراوی سەلام ساڵح بەرزنجی بڵاوبکرێتەوە.

نوێترین بەرهەمی سەلام ساڵح بەرزنجییە

بە سەرپەرشتی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO، بڕیارە ڕێکەوتی 10ی حوزەیران، کاتژمێر پێنجی پاش نیوەڕۆ، ڕێوڕەسمێکی تایبەت، بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی "هەڵاتن لە نیشتمان" لە نووسینی سەلام ساڵح بەرزنجی بەڕێوەبچێت.

چەند بەرگێک پێشکەشی ئامادەبووان دەکرێت

وەکو لە ڕاگەیێنراوی فەرمیی ڕێکخراوەکەدا ئاماژەی پێ دراوە، کامەران حەسەن و پەیوەند عومەر، خوێندنەوە بۆ کتێبەکە دەکەن و پاشان چەند بەرگێک پێشکەش بە ئامادەبووانی ڕێوڕەسمەکە دەکرێت.

حەسەن فەلاح

5 کاتژمێر پێش ئێستا