دوو نۆڤلێتی نوێ بە زمانی کوردی بڵاوکرانەوە
هەڵمەت هۆشیار، وەرگێڕی کورد، دوو بەرهەمی نوێی ئەدەبی پێشکەشی کتێبخانەی کوردی کرد و لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا ناساندنی بۆ کردن.

لە سلێمانی بەڕێوەچوو
ڕێکەوتی هەشتی حوزەیران، بە سەرپەرشتیی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت و بەشی چالاکی وێژەی سلێمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی، ڕێوڕەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی دوو نۆڤلێتی نوێ، بە زمانی کوردی و بە وەرگێڕانی هەڵمەت هۆشیار بەڕێوەچوو.

ناساندنیان بۆ کرا
دوو بەرهەمەکە بە ناونیشانی "هاواری دیوارەکان" و "پشاکۆی ڕۆژنامەی سەگگەلی ئێواران" بڵاوکرانەوە، لە میانی ڕێوڕەسمەکەدا، د. دیمەن عەبدوڵڵا، بابەتێکی لەبارەی ناوەڕۆک و تەکنیکەکانی ناو نۆڤلێتەکان پێشکەش کرد و خودی وەرگێڕیش وتەیەکی لەبارەی بەرهەمەکانی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد؛ چەند بەرگێکی نۆڤلێتەکانیش بەسەر ئامادەبوواندا دابەش کران.

3 کاتژمێر پێش ئێستا