توێژینەوەیەکی نوێ: خواردنی ئەڤۆکادۆ لە شەکرە، بەرزەفشاری خوێن و قەڵەوی دەتپارێزێت!

سەروەر سالار 4 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی میوەی ئەڤۆکادۆ
وێنەی میوەی ئەڤۆکادۆ

توێژینەوەیەک سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان خواردنی ئەڤۆکادۆ و مەترسیی تووشبوون و کاریگەرییە نەخوازراوەکانی شەکرە، بەرزەفشاری خوێن و قەڵەوی ئەنجام دراوە.

ئەنجامەکانی توێژینەوەکە

ئەو خانمانەی ڕۆژانە بڕی 30-38 گرام ئەڤۆکادۆ لە ڕۆژێکدا دەخۆن، مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشیی شەکرە کەمترە

ڕۆژانە خواردنی یەک ئەڤۆکادۆ و کوپێک مانگۆ مەترسیی تووشبوون بە گرفتی بەرزەفشاری خوێن کەم دەکاتەوە لە ئەو کەسانەی کە لە قۆناغی پێش شەکرەدان

ئەو کەسانەی ڕۆژانە ئەڤۆکادۆ دەخۆن، ئاستی هاوسەنگیی شەکری جەستەیان باشترە

ئەو بەشداربووانەی توێژینەوەکە کە ڕۆژانە ئەڤۆکادۆیان خواردووە، ئاستی هاوسەنگیی فشاری خوێنیان باشتر بووە

ئەڤۆکادۆ بە ئەم پێکهاتانە دەوڵەمەندە

  1. کاربۆهایدرایت
  2. پێکهاتەی ڕیشاڵی
  3. ڤیتامین سی
  4. ڤیتامین ئی
  5. ڤیتامین کەی
  6. مەگنیسیۆم
  7. پۆتاسیۆم
  8. مس
  9. مەنگەنیز
سەروەر سالار

4 کاتژمێر پێش ئێستا