کۆنسێرتی مەم و زین لە هەڵەبجە ڕێکدەخرێت
ئامادەکاری دەکرێت بۆ ڕێکخستنی کۆنسێرتێکی نوێی هونەری و دەنگبێژی لە شاری هەڵەبجە و لەبارەی یەکێک لە داستانە گەورەکانی کوردە.
دانا محێدین سەرپەرشتی دەکات
بە پاڵپشتیی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO، ئامادەکاری دەکرێت بۆ ڕێکخستنی نوێترین کۆنسێرتی هونەری و دەنگبێژی تایبەت بە دانا محێدین بە ناونیشانی "مەم و زین".

لە شاری هەڵەبجە سازدەکرێت
بڕیارە ڕێکەوتی 27ی حوزەیران لە هۆڵی ڕوانگەی شاری هەڵەبجە، کاتژمێر پێنجی ئێوارە کۆنسێرتەکە سازبکرێت، کە لە ئاستی ناوەڕۆکدا، لەبارەی داستانی مەم و زینی ئەحمەدی خانییە و تیایدا دانا محێدین، ئاوازەکەی بۆ داناوە و ژەنیاری تار و دەنگبێژەکەیەتی.
هەڵگری پەیامی فرەڕەنگیی کولتوور و زمانە
وەکو لە ڕاگەیێنراوی فەرمی کۆنسێرتەکەدا ئاماژەی پێ دراوە، کۆنسێرتی مەم و زین، هەڵگری پەیامی گەڕانە بە نێو فرەڕەنگیی کولتوور و زمان، پەیامی گرێدانەوەی ڕابردوو، یادەوەرییەکان، ئەدەب و هونەری کوردییە بە ئێستاوە.

3 کاتژمێر پێش ئێستا