پێشانگەی تایبەتی هونەرمەند ستار قادر کرایەوە
لە دەستپێشخەرییەکی نوێی هونەرییدا، لە هۆڵی مۆزەخانەی شاری سلێمانی، نوێترین پێشانگەی هونەریی تایبەتی ستار قادر کرایەوە.

بەشی هونەری شێوەکاری سلێمانی سەرپەرشتی دەکات
ڕێکەوتی نۆی حوزەیران، بە سەرپەرشتیی بەشی هونەری شێوەکاری سلێمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ڕۆشنبیری و هونەر، نوێترین پێشانگەی تایبەتی هونەری ستار قادر کرایەوە.

ژمارەیەک لە کەسایەتی و هونەرمەندان ئامادەی کردنەوەکەی بوون
لە ڕۆژی کرانەوەی پێشانگەکەدا، هەریەک لە د. موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی، نیاز نووری نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان و مهاباد جەمال بەڕێوەبەری بەسی شێوەکاریی و ژمارەیەک لە هونەرمەندانی شاری سلێمانی، ئامادە بوون و ستایشی کارە هونەرییەکانی ستار قادریان کرد.
ئەم پێشانگە هونەرییە، ڕۆژانە کاتژمێر چواری پاش نیوەڕۆک تاوەکو شەشی ئێوارە لە هۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی کراوە دەبێت.

2 کاتژمێر پێش ئێستا