د. ئالان نیهاد: جگەرەکێشان مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزم زیاد دەکات

سەروەر سالار 4 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی دەستی خانمێک لە نەخۆشیی هەوکردنی ڕۆماتیزمی هەیە
وێنەی دەستی خانمێک لە نەخۆشیی هەوکردنی ڕۆماتیزمی هەیە

زۆربەمان دەزانین کە جگەرە کێشان زیان بە تەندروستیی سیەکان و دڵ دەگەیەنێت، بەڵام ڕەنگە کەم کەس بزانێت جگەرەکێشان زیان بە تەندروستیی جومگەکانیش دەگەیەنێت، جگەرەکێشان پەیوەندییەکی نەرێنیی لەگەڵ نەخۆشیی ڕۆمازتیزم هەیە.

باوترین زیانەکانی جگەرەکێشان لەسەر نەخۆشیی ڕۆماتیزم

  1. جگەرەکێشان مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزم زیاد دەکات
  2. جگەرەکێشان نیشانەکانی نەخۆشیی هەوکردنی ڕۆماتیزم توندتر دەکات و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکە ئەستەمتر دەکات
  3. جگەرەکێشان مەترسیی تووشبوون بە پووکانەوەی ئێسک و شکانی ئێسک زیاد دەکات
  4. جگەرەکێشان تەشەنەکردنی نەخۆشیی سەوەفان و داخورانی جومگەکان خێراتر دەکات
  5. وازهێنان لە جگەرەکێشان وەڵامدانەوەی جەستە بۆ چارەسەرەکان باشتر دەکات و پێشکەوتنی نەخۆشییەکە هێواش دەکاتەوە و تەندروستیی ئێسکەکان دەپارێزێت

ڕێنوێنیی بۆ چارەخوازان

ئەگەر کەسێک نەخۆشیی ڕۆماتیزمەی هەبێت یان ئازاری جومگەکانی هەبێت، وازهێنان لە جگەرەکێشان یەکێکە لە باشترین هەنگاوەکان کە چارەخوازەکە دەتوانیت بیگرێتەبەر بۆ سەلامەتیی تەندروستیی جومگەکانی.

‏‎د. ئالان نیهاد زەنگەنە

‏‎پسپۆڕی نەشتەرگەریی ئێسک و شکاوی

سەروەر سالار

4 کاتژمێر پێش ئێستا