شایستە داراییەکانی گەنمی 2025 گەیشت
رۆز سەڵاح 4 کاتژمێر پێش ئێستا
بڕە پارەیەکی نوێ وەک شایستەی دارایی بۆ بەرهەمی گەنمی ساڵی 2025 گەیشتە بانکەکانی هەرێمی کوردستان و پڕۆسەی دابەشکردنی چەک بەسەر جوتیاراندا دەستپێدەکات.
بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکان
بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕی 13 ملیار و 717 ملیۆن دینار وەک شایستەی گەنمی جوتیارانی دەشتی هەولێر دابین کراوە. بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی بڕی 16 ملیار و 858 ملیۆن دینار تەرخانکراوە، هەروەها بۆ جوتیارانی پارێزگای دهۆک بڕی 10 ملیار و 875 ملیۆن دینار گەیشتووەتە بانکەکان.
ڕێکارەکانی وەرگرتنی شایستە داراییەکان
تەواوی ئەو جوتیارانەی گەنمی بەرهەمی ساڵی 2025یان ڕادەستی سایلۆکان کردووە، دەتوانن سەردانی سایلۆکان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەکانیان. دوای وەرگرتنی چەکەکە، جوتیاران دەتوانن ڕوو لەو بانکە دیاریکراوانە بکەن کە بۆیان دەستنیشان کراوە تاوەکو بڕە پارەکەیان بە کاش وەربگرنەوە.
رۆز سەڵاح
4 کاتژمێر پێش ئێستا