ئاریانا گراندێ لە خۆشەویستەکەی جیابوویەوە

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پاش تێپەڕینی بەنزیکەی سێ ساڵ بەسەر پەیوەندییەکەیاندا، ئاریانا گراندێ، خانمە هونەرمەند و گۆرانیبێژی ئەمریکی، لە خۆشەویستەکەی جیابوویەوە.

دوور لە چاوی میدیاکان بڕیاریان داوە

ئاریانا گراندێ و ئیسان سلاتەر، بەنزیکەی پاش تێپەڕینی سێ ساڵ لە پێکەوەبوون و پەیوەندییە خۆشەویستییەکەیان، جیابوونەوە.

ئەم دوو هونەرمەندە دیارەی ئەمریکا، بڕیاریان داوە بە بێدەنگی و دوور لە چاوی میدیاکان پەیوەندییەکەیان کۆتایی پێ بهێنن، بەگوێرەی زانیارییەکانی گۆڤاری پیوپڵی ئەمریکی، "گراندێ بڕیاری داوە وەکو هاوڕێ لەگەڵ سلاتەردا بمێنێتەوە و پاڵپشتییەکی گەورە لە کارەکانی یەکتری دەکەن لە داهاتوودا."

لەمیانی فیلمێکدا چاویان بەیەکتر کەوت

گراندێی تەمەن 32 ساڵ، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2023 و لە میانی تۆمارکردنی دیمەنەکانی فیلمی Wizard of Oz ئاشنای سلاتەری 34 ساڵ بوو، هەر زوو پەیوەندیی خۆشەویستییان ڕاگەیاند و سەرنجی میدیاکانی جیهانیان ڕاکێشا.

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا