هەوادارانی مانگا داوایەکی بەپەلە لە دۆناڵد ترەمپ دەکەن
هەوادارانی مانگای ژاپۆنی، نیگەرانن کە بەردەوام دۆناڵد ترەمپ، کارەکتەر و دیمەنەکانی مانگا بەکاردەهێنێتەوە بە ژیریی دەستکرد و دەیانەوێت لەم کارەی بوەستێت.

داواکارییەکەیان فەرمییە
گەرچی لە ئاستی جیهانیدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، بە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد، چەندین لایەنی توڕە کردووە و تەنزی سیاسییان ئاڕاستە دەکات، بەڵام ئەم کارەی، هەوادارانی مانگای ژاپۆنی نیگەران کردووە و داوایەکی فەرمییان ئاڕاستە کردووە.

هەوادارانی ناروتۆ لە هەمووان نیگەرانترن
کارەکتەرەکانی مانگای ژاپۆنی، بەدیاریکراوییش ناروتۆ، لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە و بە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد، بۆ ڕەخنە و تەنزی سیاسی بەکارهێنراوە، ئەمەش وای کردووە، هەوادارانی مانگای ژاپۆنی نیگەران ببن و نایانەوێت چیتر ئەم سەرۆکەی ئەمریکا، کارەکتەرەکانی مانگا بە ژیریی دەستکرد و لە پۆستەکانیدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاربهێنێت.

2 کاتژمێر پێش ئێستا