قەیرانی بلیتی فیلمە نوێیەکەی کریستۆفەر نۆڵان لە ئەمریکا سەریهەڵداوە

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا

بەنزیکەی یەک مانگ ماوە بۆ دەستپێکی نمایشی فیلمە سینەماییە نوێیەکەی کریستۆفەر نۆڵان و قەیرانی بلیتی فیلمەکە لە سینەماکانی AMCی ئەمریکا سەریهەڵداوە.

قەیرانەکە تایبەتە بە هۆڵەکانی AMC

بڕیارە ڕێکەوتی 17ی تەمموزی ئەمساڵ، فیلمە نوێیەکەی کریستۆفەر نۆڵان بە ناونیشانی Odyssey لە سەرانسەری سینەماکانی جیهان نمایش بکرێت، ئێستا، لە تێکڕای هۆڵەکانی AMC، کە یەکێکن لە باشترین هۆڵە سینەماییەکانی ئەمریکا، قەیرانی نەمانی بلیتی فیلمەکە سەریهەڵداوە.

بلیت کەمبووەتەوە

کڕیاران لەسەر بەرنامە تایبەتەکانی AMC لەسەر مۆبایلەکانیان، ناتوانن بلیت بکڕن و لەبەر زۆریی داواکارییەکان بەشێک لە خزمەتگوزارییەکانی لەکارکەوتووە، هاوکات لە هۆڵەکانیشدا بلیت کەمبووەتەوە و بەشێک لە کڕیارەکان لە بازاڕی ڕەشدا و بە نرخێکی گرانتر دەیفرۆشنەوە.

ڕەخنەگران نائومێدن

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەشێک لە ڕەخنەگرانی سینەما، گومانیان هەیە ئەم فیلمە نوێیەی نۆڵان سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستبهێنێت و بە شێواندنی مێژووی داستانی ئۆدەسی ناوی دەبەن.

حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا