میلان ڕاهێنەرى نوێی دیاریکرد
یانەى ئەى سى میلان، جێگرەوەى ماسیمیلیانۆ ئالێگریی دیارى کرد و لەگەڵ ئۆلیڤەر گلاسنەر ڕێککەوتنى کۆتایی کرد.
ڕۆژنامەى لاگازیتا دیلۆ سپۆرتى ئیتاڵیی بڵاویکردووەتەوە، ئیدارەى یانەى میلان لەگەڵ گلاسنەر لەسەر تەواوى بەندەکانى گرێبەستى نێوانیان ڕێککەوتوون و تەنها ئاشکراکردنى گرێبەستەکە ماوە.
بەپێی زانیارییەکانى لاگازیتا، گرێبەستى نێوان میلان و گلاسنەر بۆ ماوە دوو وەرزە و تاوەکو 2028 دەخایەنێت، دواى ئەو وادەیەش، ئەگەر ئەنجامەکانى باش بوو، گرێبەستەکە بۆ وەرزێکى دیکە نوێ دەکرێتەوە.
یانەى میلان دواى ئەوەى بە ڕاهێنەرایەتیی ئالێگرى نەیتوانى بگاتە چامپیۆنزلیگى وەرزى داهاتوو، بڕیاریدا گۆڕانکاریی گەورە لە تیپەکەدا بکات، کە سەرەتا بە گۆڕینى ڕاهێنەرى دەستى پێکرد.
ئۆلیڤەر گلاسنەرى نەمسایی، لە ساڵى 2022 توانى نازناوى خولى ئەورووپى بۆ یانەى فرانکفۆرتى ئەڵمانىی بەدەست بهێنێت، ساڵى ڕابردووش توانى نازناوى جامى یەکێتیی ئینگلتەرا لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس بەدەست بهێنێت، لەم وەرزەشدا نازناوى کۆنفرانسلیگى بۆ ئەو یانە ئینگلیزییە بەدەست هێنا.
4 کاتژمێر پێش ئێستا