سەرۆککۆماری ئێران: دەبێت لەدۆخی نە جەنگ و نە ئاشتی بێینە دەرەوە

سامیا حەسەن 4 کاتژمێر پێش ئێستا
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران. فۆتۆ: AP
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران. فۆتۆ: AP

سەرۆککۆماری ئێران،ڕایگەیاند، دەبێت وڵاتەکەی لەدۆخی نە جەنگ نە ئاشتی بێتە دەرەوە و گوتیشی، شەڕ لە بەرژەوەندی وڵاتەکەی نییە.

چوونە دەرەوە لە دۆخی نە جەنگ نە ئاشتی

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی حوزەیران لە تاران ڕایگەیاند، دەبێت لەو دۆخەی ئێستای نە جەنگ نە ئاشتی بێنە دەرەوە و گوتیشی، هەرگیز سازش ناکەن و خۆیان بەدەستەوە نادەن.

هاندان دژی ئێران شکست پێدەهێنن

پزیشکیان دەشڵێت، ئەمریکا و ئیسرائیل دەیانەوێت هانی وڵاتانی عەرەبی و موسڵمان لە دژی ئێرانییەکان بدەن، بەڵام ئەوان هەرگیز فریوی ئەو جۆرە سیاسەتانە ناخۆن و شکستی پێدەهێنن.

شەڕ لە بەرژەوەندی ئێران نییە

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، "شەڕ لە بەرژەوەندی وڵاتەکەی نییە و دەبێت دووژمنەکانیان خەو بەوە ببینن کە ئێران سازش بکات یان خۆی  بە دەستەوە بدات".

سامیا حەسەن

4 کاتژمێر پێش ئێستا