گوتەبێژى حکومەتى عێراق: مووچەى فەرمانبەران و خانەنشینان گرەنتى کراوە

شۆڕش محەمەد 4 کاتژمێر پێش ئێستا
حەیدەر عەبودى، گوتەبێژى حکومەتى عێراق
حەیدەر عەبودى، گوتەبێژى حکومەتى عێراق

حەیدەر عەبودى، گوتەبێژى حکومەتى عێراق ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە ئاشکراکردنى گەندەڵکاران نەرمى نانوێنێت، دەشڵێت، هیچ دراوێکی نوێ چاپ نەکراوە و مووچەى فەرمانبەران و خانەنشینانیش زامن کراوە.

هەماهەنگی لەگەڵ بانکی نیودەوڵەتی

حەیدەر عەبودى، گوتەبێژى حکومەتى عێراق لە کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەوانى لە ئەنجوومەنى وەزیران ئاماژەى بەوە کرد، حکومەت بڕیارى داوە بە پشتبەستن بە بودجەى بەرنامەکان بە هەماهەنگى لەگەڵ بانکى نێودەوڵەتى.

کات دیاریکراوە بۆ کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت

گوتیشى، سەرۆکوەزیران کاتێکی دیاریکراوی بۆ پرۆسەى کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەت دیارییکردووە.

 سەرۆکوەزیران نەرمی نانوێنێت

جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە، سەرۆکوەزیران لە ئاشکراکردنى ئەو کەسانەى لە دزینى ماڵى گشتى تێوە گلاون، نەرمى نانوێنێت.

 پابەندبوونی حکوومەت بە خەرجکردنی پارەی گرێبەستەکان

گوتەبێژى حکومەتى عێراق ئاماژەى بەوەشکرد، حکومەت پابەندە بە خەرجکردنى پارەی گرێبەستەکان و گوتی، مووچەى فەرمانبەران و خانەنشینان زامنکراوە و هیچ دراوێکی نوێش چاپ ناکرێت.

حکومەتى عێراق بەڕێوەبردنى دۆسیەى مووچەى هەرێمى کوردستان بە ئەرکى خۆى دەزانێت

دەربارەی مووچەی هەرێمی کوردستان حەیدەر عەبودى، گوتەبێژى حکومەتى عێراق ڕایگەیاند، وەک حکومەت بەڕێوەبردنى دۆسیەى مووچە و شایستە داراییەکانى هەرێمى کوردستان بە ئەرک و بەرپرسیارێتیى تەواوەتیى خۆى دەزانێت.

گەڕاندنەوەی داهاتی نەوت و گاز بۆ وەزارەتی دارایی عێراق

گوتەبێژى حکومەتى عێراق لە کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەوانیدا لە ئەنجوومەنى وەزیران ئاماژەى بەوە کرد، دەستوورى عێراق دیارییکردووە کە نەوت و گاز موڵکى هەموو گەلى عێراقە و لە هەمانکاتدا ئەوەى پێویستە ئەوەیە کە داهاتەکانى ئەو نەوت و گازە دەبێت بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتى دارایى عێراق.

حکومەتى عێراق بەگوێرەى داهاتەکان مووچە دابین دەکات

جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە، حکومەتى عێراق بەگوێرەى داهاتە نەوتى و نانەوتییەکان کە دەگەڕێنەوە بۆ حکومەت، پێشتر ڕێککەوتنى لەسەر کراوە کە بەو داهاتانە زامنى دابینکردنى پێداویستییەکانى مووچە لەم قۆناغەدا دەکات.

شۆڕش محەمەد

4 کاتژمێر پێش ئێستا