ترەمپ: ئەمڕۆ بە توندی لە ئێران دەدەین
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هەڕەشەی توندی لە ئێران کردەوە و ڕایگەیاند، بەم نزیکانە بەهێزە جارێکی دیکە لە ئێران دەدەنەوە، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو بەهۆی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی هەلیکۆپتەر لەسەر گەرووی هورمز، زنجیرەیەک هێرشی کردە سەر ئێران.
ئێران بەردەوامە لە کات بەفیرۆدان
لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی، سەرۆکی ئەمریکا گوتی " لەگەڵ ئێران نزیکبوونەتەوە لە ڕێککەوتن، بەڵام ئێران بەردەوامە لە کات بەفیڕۆدان و خۆدزینەوە و دواخستن، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بە هیچ شێوەیەک ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێراندا ناکات، وەک ئەوەی باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا کرد، وەک ئاماژەیەک بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015.
ئێران داوای چەند ڕۆژێک مۆڵەتی کردووە
لەوبارەیەوە سەرۆکی ئەمریکا گوتی " ئێران کات بە فیڕۆ دەدات، بۆیە داوایان لێکردووین چەند ڕۆژێکی دیکە مۆڵەتیان بدەینێ، لە کاتێکدا بەردەوامن لە خۆدزینەوە و کات بە فیڕۆدان، بۆیە ئەوەی لەسەر ئێران پێویستە، کارکردن بۆ ئیمزاکردنی ڕێککەوتن، بەو شێوەیەی گفتوگۆی لەسەر کراوە.
ئەمریکا نزیکە لە بڕیاری هێرشکردنی نوێ بۆسەر ئێران
ئەو وتانەی ترەمپ لە کاتێکدا، هەر ئەمڕۆ لە لێدوانێکی پێشتردا سەرۆکی ئەمریکا بۆ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکا ڕایگەیاند، نزیکبوونەتەوە لە دەرکردنی بڕیاری هێرشکردنی نوێ بۆسەر ئێران.
سەرۆکی ئەمریکا جەختیکردەوە، تاران کاتی زۆری لە گفتوگۆکاندا بەفیڕۆدا، بۆ زۆر نزیکبووەتەوە لە دەرکردنی هێرش بۆسەر وێستگەکانی وزە و پردەکان لە ناوخۆیی ئێران.
4 کاتژمێر پێش ئێستا