نەتانیاهوو بۆ ئەردۆغان: تۆ دژەجوویت و کورد کۆمەڵکوژ دەکەیت

بەهزاد ئەحمەد 3 کاتژمێر پێش ئێستا
بنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
بنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە تووندی هێرش دەکاتە سەر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و بە دژەجوو و جینۆساید دژ بە کورد تۆمەتباری کرد.

ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لە دژی کورد

نەتانیاهوو لە تۆڕی ئێکس بە ئەردۆغانی گوت: " تۆ دیکتاتۆرێکی دژەجوویت، کۆمەڵکوژیت دژ بە کورد ئەنجامداوە، پشتگیری لە حەماس دەکەیت، گەلەکەی خۆت دەچەوسێنیتەوە و نەیارە سیاسییەکانت زیندانی دەکەیت" دەشڵێت، لەبەرئەو هۆکارانە، تۆ کۆتا کەسیت کە بتوانێت وانەی ڕەوشت بە ئیسرائیل بڵێیتەوە".

بەردەبوون لە دژایەتیکرنی ئێران و بریکارەکانی

نەتانیاهوو ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیسرائیل و سوپاکەی بەڕەوشتترین سوپای جیهانن و بەردەوام دەبن لە دژایەتیکردنی ئێران و بریکارەکانی، کە هەڕەشە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان دەکەن.

لێدوانەکانی ئەردۆغان لە دژی ئیسرائیل

گوتەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە وەڵامی سەرۆککۆماری تورکیادا هات، کە گوتبووی: "زۆر باش نیازەکانی ئیسرائیل دەزانین و هەرگیز ڕێگە نادەین بە ئامانجەکانیان بگەن، ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیلیشی لە لوبنان و غەززە بە کۆمەڵکوژی ناوبرد، گوتیشی: "هێرشەکانی حکومەتەکەی نەتانیاهوو گەیشتووەتە ئاستێک، کە مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی تورکیا، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئاسایشی تورکیا لە حەلەب، دیمەشق و بەیرووتەوە دەستپێدەکات."

بەهزاد ئەحمەد

3 کاتژمێر پێش ئێستا