عەلی زەیدی نامەیەکی بۆ ئەحمەد شەرع نارد

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، نامەیەکی ئاڕاستەی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا کرد
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، نامەیەکی ئاڕاستەی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا کرد

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، نامەیەکی بۆ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا ناردووە، باس لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگیی نێوان وڵاتەکانیان دەکات، لە بوارەکانی ئابووری و ئەمنی.

لە ڕێگەی حەمید شەترییەوە نامەکەی ناردووە

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، زەیدی لەڕێگەی حەمید شەتڕی، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراقەوە، نامەیەکی بۆ ئەحمەد شەرع ناردووە.

جەختکردنەوە لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان

ئاماژە بەوەشکراوە، "زەیدی لە نامەکەدا جەختی لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سووریا لەسەر ئاستیی هەماهەنگیی دووقۆڵی بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیران و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە و بە تایبەت لە بوارەکانی ئەمنی و ئابووری و لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان کردووەتەوە".

جەختکردنەوە لە هاریکاریی  سووریا بۆ عێراق

لەبەرامبەردا، ئەحمەد شەرع سوپاسی زەیدی و حکومەتی عێراقی کردووە و، جەختی لە پابەندبوونی وڵاتەکەی بۆ هاوکاریکردنی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییە هاوبەشەکان کردووەتەوە، بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان هەردوو وڵاتەکە بە گرنگ ناوبردووە، بە تایبەت لە بوارەکانی ئاسایشی و ئابووری.