ئەنجوومەنی سەقامگیریی دارایی کۆبووەوە

ئارام یوسف 3 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەقامگیری دارایی بە سەرپەرشتی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەقامگیری دارایی بە سەرپەرشتی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

پاش پێکهێنانی ئەنجوومەنێک بەناوی سەقامگیریی دارایی، ئەنجوومەنەکە دووەم کۆبوونەوەی خۆی بە سەرپەرشتیی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕێکخست.

گرنگی ئەنجوومەنی سەقامگیریی دارایی

گرنگیی بوونی ئەنجوومەنی سەقامگیریی دارایی بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگی و تەواوکاری لەنێوان سیاسەتەکانی دارایی و نەختینە جەختی لێکرایەوە.

گفتوگۆ لەسەر ستراتیجی دارایی  و نەختینەیی

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر چوارچێوە گشتییەکانی کاری ئەنجوومەنەکە و ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی پلان و ستراتیجە دارایی و نەختینەکان کراوەتەوە.

گرنگی ئەنجوومەنەکە

سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لە گرنگیی ئەنجوومەنەکە کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، دامەزراوەیەکی چالاک دەبێت بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگی و تەواوکەری سیاسەتەکانی دارایی و نەختینەیی دەبێت لە عێراق.

هەنگاو بۆ دیگایەکی ئابووری گشتگیر

زەیدی ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەت هەنگاو دەنێت بۆ ئامادەکردنی دیدگایەکی ئابووریی گشتگیر بۆ عێراق تاوەکو ساڵی 2050، کە پشت بە فرەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بەهێزکردنی وەبەرهێنان و بەرزکردنەوەی توانای کارگێڕیی سەرچاوەکان ببەستێت.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی یەکخستنی هەوڵەکان لەنێوان دامەزراوە پەیوەندیدارەکان کراوەتەوە، بۆ گرەنتیکردنی بەدەستهێنانی سەقامگیریی دارایی و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییە داراییەکان و دانانی سیاسەتی پاراستنی ئابووریی نیشتمانی و بەهێزترکردنی بەرامبەر بە گۆڕانکارییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.

ئارام یوسف

3 کاتژمێر پێش ئێستا