دیارترین ئەو ڕۆژنامەوانانەى بە دەستى داعش کوژران و بێسەروشوێنکران

یەسنا ئومێد 3 کاتژمێر پێش ئێستا
دروشمی فەرمی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام یاخود داعش
دروشمی فەرمی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام یاخود داعش

دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام یاخود داعش لەماوەی دەسەڵاتیدا لە هەر یەک لە عێراق و سووریا ژمارەیەک ڕۆژنامەوان و فۆتۆگرافەرى ڕۆژنامەوانى ڕفاند و لە دوایدا ئەشكەنجەیدان هەندێکیشیان هەر لەگەڵ گرتنیاندا کوژراون و ژمارەیەکیشیان تاوەکو ئێستا بێسەوشوێنن.

کوشتنی ڕۆژنامەوانان و تاوانی جەنگ

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، وەک لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان و ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی، کوشتن و بێسەروشوێنکردنى ڕۆژنامەوانانى وەک تاوانی جەنگ هەژمارکردووە، لێرەدا ناوى دیارترین ڕۆژنامەوانەکانى دەخەینەڕوو:

دیارترین ئەو ڕۆژنامەوانانەى بە دەستى داعش کوژران و بێسەروشوێنکران

جەیمس فۆڵی: ئەمریکی

2012 لە سووریا ڕفێندرا

2014 کوژرا

ستیڤن سۆتلۆف: ئەمریکی

2013 لە سووریا ڕفێندرا

2014 کوژرا

کامەران نەجم: کورد

لە 2014ـەوە بێسەروشوێنە

ڕەعد محەممەد: عێراقی

2014 لە سامەڕا کوژرا

موهەنەد ئەلعەقیدی: عێراقی

2014 لە موسڵ کوژرا

ناجی جەرەف: سووری

2015 لە سووریا کوژراوە

جۆن هێنری کانتڵی: بەریتانى

لە 2016ـەوە بێسەروشوێنە

شیفا گەردى: کورد

2017 لە موسڵ کوژرا

یەحیا عەبدولحەممەد: عێراقى

2015 لە عێراق کوژراوە

ئیبراهیم عەبدولقادر: سووری

2015 لە سووریا کوژراوە

فارس حەممادی: سووری

2015 لە سووریا کوژراوە

یەسنا ئومێد

3 کاتژمێر پێش ئێستا