عامری و فەیحان: پێویستە بەخێرایی دەنگ بە تەواوکردنی کابینەی حکومەت بدرێت

ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونەوەی عەدنان فەیحان، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و هادی عامری، ئەمینداری ڕێکخراوی بەدر
کۆبوونەوەی عەدنان فەیحان، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و هادی عامری، ئەمینداری ڕێکخراوی بەدر

عەدنان فەیحان، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و هادی عامری، ئەمینداری ڕێکخراوی بەدر کۆبوونەوە، هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بە زوویی ئەنجامبدرێت بۆ دەنگدان بە پۆستە وزارییەکانی کابینەکەی زەیدی.

تاوتوێی دواین پێشهاتە سیاسییەکان

نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بڵاویکردووەتەوە، عەدنان فەیحان و هادی عامری، گفتوگۆیان لەسەر دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و چەند پرسێکی جێ بایەخی هەردوولا کردووە.

ستایشی ڕۆڵی پەرلەمان

عامری و فەیحان، ڕۆڵی پەرلەمانیان لە هەڵکردن لەگەڵ گۆڕانکارییەکان و بەشداریکردن لە وێناکردنی سیاسەتی نیشمانی و کارە لەپێشینەکانی قۆناغی داهاتوو بەرز نرخاندووە.

بەهێزکردنی هەماهەنگی و راوێژی نێوان هێزە سیاسییەکان

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەمینداری هاوپەیمانیی فەتح ڕایانگەیاندووە، ئاڵنگارییەکانی ئێستای قۆناغەکە پێویستی بە بەهێزکردنی هەماهەنگی و ڕاوێژی نێوان هێزە سیاسییەکان و و یەکخستنی هەڵوێستەکان لەسەر پرسە چارەسەرنوسسازەکان کردووەتەوە.

پەلەکردن لە تەواوکردنی کابینەی حکومەت

عامری و فەیحان ڕێککەوتوون پەلە بکرێت لە ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان و تەواوکردنی دەنگدان بە کابینەی حکومەت، کە گرەنتیی تەواوکردنی کابینەی حکومەت و بەهێزکردنی ڕۆڵی دامەزراوە دەستوورییەکان دەکات.

ئارام یوسف

2 کاتژمێر پێش ئێستا