شەش پارێزگای عێراق ڕۆژی پێنجشەممەیان کرد بە پشوو
ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
بەهۆی ساڵیادی ڕووداوەکەی سپایکەرەوە، کەرکووک و ژمارەیەک لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق، ڕۆژی پێنجشەممەیان کرد بە پشووی فەرمی.
لە تەواوی فەرمانگە حکومییەکانی ئەو پارێزگایانە پشووە
پارێزگاکانی کەرکووک، میسان، دیوانییە، بەغداد، سەڵاحەدین و موسەننا، بڕیاریانداوە سبەى پێنجشەممە لە تەواوی فەرمانگە حکومییەکان بکرێت بە پشووی فەرمی.
بە بۆنەی ڕووداوەکەی سپایکەرەوەیە
ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی لەو پارێزگایانە، بەبۆنەی دانزەیەمین ساڵیادی ڕووداوەکەی سپایکەرەوەیە.
پشووەکە کێ ناگرێتەوە؟
ڕاگەیاندنی پشوو لەو پارێزگایانە، ئەو خوێندکارانە ناگرێتەوە، کە تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵیان هەیە.
ڕۆژی 12ـی حوزەیرانی 2014، داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین نزیکەی دوو هەزار خوێندکاری کۆلێجی هێزی ئاسمانی لە شارى تکریت و لە سەربازگەی سپایکەر بە دیل گرت و دواتر لە کەناری ڕووباری دیجلە و لە چەند ناوچەیەکی دیکەی سنووری پارێزگای سەڵاحەدین خوێندکارەکانی گولــلەباران کرد.
ئارام یوسف
2 کاتژمێر پێش ئێستا