سوپای پاسداران: بە 12 مووشەک هێرشمان کردە سەر بنکەیەکی ئەمریکا لە ئوردن

کەناڵ8 3 کاتژمێر پێش ئێستا
بۆردومانکردنى بنکەیەکى هێزەکانى ئەمریکا لە ئوردن، کە لەڕێگەى مانگە دەستکردەکانەوە گیراوە
وێنە: ئاژانسە جیهانییەکان
بۆردومانکردنى بنکەیەکى هێزەکانى ئەمریکا لە ئوردن، کە لەڕێگەى مانگە دەستکردەکانەوە گیراوە وێنە: ئاژانسە جیهانییەکان

تاران بازنەی هێرشەکانی فراوانتر دەکات و لە وەڵامی بۆردوومانەکانی واشنتن دا، بنکەیەکی ستراتیجیی سوپای ئەمریکا لە خاکی ئوردن بە مووشەکی بالیستی دەپێکێت.

ئەنجامدانی هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئوردن

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ـی حوزەیرانی 2026، سوپای پاسدارانی ئێران، رایگەیاند، وەک وەڵامێک بۆ هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمدواییەی ئەمریکا بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی ئێران، هێرشێکی مووشەکییان کردووەتە سەر ناوەندێکی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتی ئوردن.

بە ئامانجگرتنی بنکەی ئاسمانیی ئەزڕەق

سوپای پاسداران لە ڕاگەیێندراوێکدا روونی کردووەتەوە، ئەم ئۆپراسیۆنە بە مەبەستی سزادانی ئەمریکا ئەنجامدراوە و تیایدا 12 مووشەکی بالیستی بەکاربەرهێنراون. ئامانجی سەرەکیی مووشەکەکان ناوەندی فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵ بووە لە بنکەی ئاسمانیی ئەزڕەق لە ناو خاکی ئوردن.

تێکشکاندنی فڕۆکە جەنگییەکان و ناوەندی فەرماندەیی

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، سوپای پاسداران جەختی کردووەتەوە، لەم هێرشەدا توانیویانە ناوەندی فەرماندەیی بنکەکە بە تەواوی بپێکن. هەروەها ئاماژە بەوەکراوە، بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەوە، ژمارەیەک لە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە ناو ئەو بنکەیەدا تێکشکێنراون.

کەناڵ8

3 کاتژمێر پێش ئێستا