هۆکار و چارەسەری ئاوسانی جومگەکان

سەروەر سالار 3 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی کەسێک کە گرفتی ئاوسانی جومگەی ئەژنۆی لە قاچێکیدا هەیە
وێنەی کەسێک کە گرفتی ئاوسانی جومگەی ئەژنۆی لە قاچێکیدا هەیە

ئاوسانی جومگەکان دەکرێت بەهۆی زۆر هۆکارەوە بێت، لە بەرکەوتنێکی سووکەوە تاوەکو حاڵەتە درێژخایەنەکان.

هۆکارە باوەکانی ئاوسانی جومگەکان چین؟

باوترین هۆکارەکانی ئاوسانی جومگەکان بریتیین لە:

  1. بەرکەوتنی زەبرێک بە جومگەکان، سوڕانی جومگەکان، بوونی فشار لەسەر جومگەکان
  2. هەوکردنی جومگەکان، نەخۆشیی سەوەفان یان نەخۆشییەکانی ڕۆماتیزم و نەخۆشییە خۆبەرگرییەکان
  3. نەخۆشی دەردەشا، ئاوسانی لەناکاو و بە ئازار، بەزۆری لە پەنجە گەورەی قاچدا ڕوودەدەن
  4. تووشبوون بە بەکتریا و ڤارۆس دەبنەهۆی ئاوسانی تووندی جومگەکان، سووربوونەوە، تا و لەرز، لەم حاڵەتەدا دەبێت بە زوترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت
  5. کۆبونەوەی شلەی جەستە لە جومگەکاندا، لە حاڵەتەکانی وەک بوونی نەخۆشیی دڵ یان گورچیلە دەبنەهۆی ئاوسانی جومگە و ئەندامەکانی جەستە

لە کاتی بوونی گرفتی ئاوسانی جومگەکاندا چی بکرێت؟

  1. پشودان و بەکارهێنانی سەهۆڵ لەکاتی بەرکەوتنی زەبری دەرەکی بە جومگەکان
  2. بەکارهێنانی دەرمانی دژەهەوکردن لە ژێر ڕێنمایی پزیشكی پسپۆڕدا
  3. ئەگەر ئاوسانەکە بەردەوام بوو یان چەند جومگەیەکی گرتەوە، سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت

د. کرمانج محەممەد

پزیشکی پسپۆڕی جومگە و ڕۆماتیزم

سەروەر سالار

3 کاتژمێر پێش ئێستا