د.ڕەنج بیلال: هەوکردنی ڕێڕەوی میز  یەکێکە لە هەوکردنە بەکتریا باوەکان بە تایبەت لە خانماندا

سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی ڕێڕەوی میز لە کاتی بوونی گرفت
وێنەی ڕێڕەوی میز لە کاتی بوونی گرفت

د.ڕەنج بیلال، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پیاوان و نەزۆکی، چۆنیەتیی دەستنیشانکردنی نەخۆشیی هەوکردنی ڕێڕەوی میز دەخاتەڕوو.

هەوکردنی ڕێڕەوی میز چۆن دەستنیشان دەکرێت و چۆن چارەسەر دەکرێت؟

هەوکردنی ڕێڕەوی میز  یەکێکە لە هەوکردنە بەکتریا باوەکان بە تایبەت لە خانماندا، دەستنیشانکردنی نەخۆشیی هەوکردنی ڕێڕەوی میز بە پشتبەستن بە بوونی نیشانەکان و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی دەستنیشان دەکرێت، باوترین نیشانەکانی هەوکردنی ڕێڕەوی میز بریتیین لە:

  1. سووتانەوە یان بوونی ئازار لە کاتی میزکردندا
  2. زوو زوو میزکردن، تەنانەت بە بڕێکی کەمیش بێت
  3. میزکردنی لەناکاو
  4. میزی ڕەنگ لێڵ، بۆن ناخۆش یان خوێناوی
  5. بوونی ئازار لە بەشی خوارەوەی سکدا
  6. لەرز، تا، ئازاری کەلەکە، هێڵنجدان و ڕشانەوە ئاماژەن بۆ بوونی هەوکردنی گورچیلە

پشکنینی جەستەیی

  1. بوونی ئازار لە کاتی دەستدان لە میزەڵدان یان بەشی خوارەوەی سک
  2. ئازاری کەلەکە کاتێک دەستی لێدەدرێت، گومانی بوونی گرفتی هەوکردنی گورچیلە لە کەسەکەدا زیاد دەکات

پشکنینی تاقیگەیی

  1. ئەنجامدانی پشکنینی شیکاریی میز
  2. پشکنینی چاندنی نموونەی میز لە تاقیگە لە هەموو پشکنینەکانی دیکە باشترە: هەوکردنەکە پشتڕاست دەکاتەوە و بوونی بەکتریا یان بوونی گرفتی هەستیاریی دژە بەکتریا بە وردی دەستنیشان دەکات

سەروەر سالار

2 کاتژمێر پێش ئێستا