نابێت جێگەی منداڵەکەت نەرم بێت

گران جاف 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ بەهۆی شێوازی خەوتن و جێگەی خەوتنەکەیانەوە دەخنکێن و گیانلەدەستدەدەن.

لە ساڵی 2020 تەنیا لە ئەمریکا 905 منداڵ بەهۆی جێگەی خەوەکەیانەوە گیانیان لەدەستداوە و بەشێکیشیان هۆکاری مردنەکەیان دەستنیشان نەکراوە.

هاوکات جێگەخەوی سەربەرەوژوور (لێژ)، هەڵگری منداڵ و جێگەی نەرم هۆکاربوون بۆ گیانلەدەستدانی نزیکەی 76%ـی منداڵەکان.
پسپۆڕان دەڵێن زۆرینەی ئەم بەرهەمانە ناپێویست و مەترسیدارن، منداڵان وەکو کەسانی پێگەیشتوونین پێویستیان بە لێفە و سەرین و شوێنی نەرم هەبێت بۆئەوەی خەویانلێبکەوێت.
لەڕووی زانستییەوە، سەلامەتترین جۆری خەوتن بۆ منداڵانی ساوا ئەوەیە کە لە شوێنێکی تەخت و رەقدا بخەون بەبێ هیچ لێفە و سەرینێکی نەرم چونکە ئەمانە مەترسیی خنکانی منداڵی ساوا زیاددەکەن. واتا تراڤڵکۆت و جێگەخەوی منداڵان پێویستە تەخت و رەقبێت، بەهیچ جۆرێک هیچ لێفە، سەرین و سەرچەفێکی تێدانەبێت

نابێت بهێڵرێت منداڵ لەناو ئەو جێگەیانەی وەکو جۆلانە وان خەویان لێبکەوێت و ئەو کاتەشی کە تێیدان، پێویستە کەسێک چاودێرییان بکات.
هەروەها نابێت جێگەخەوەکە لە 10 پلە زیاتر لێژبێت.

گران جاف

2 کاتژمێر پێش ئێستا